بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ بەرگری و ڕوبەڕوبونەوەی هەر دەسدرێژییەک لە چوارچێوەی ئەرکە نیشتمانی و ئائینییەکانی خۆیان، کەڵک لە سەرجەم تواناکانیان وەردەگرن.
ناوبراو جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی یەمەن بۆ پشتیوانیکردن لە پرسی فەڵەستین کردەوە و وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامادەیی تەواویان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر دەسدرێژییەک هەیە.
ڕاشیگەیاند کە دوژمنی ئەمریکی دەبێت گرنگی بە هۆشدارەکانی سەرۆکی ئەنساروڵڵا بدات لە بەر ئەوەی کە بەڕێزیان پیاوی کردارن./.