بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس) جەختیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ڕژێمی زایۆنیستیی بەرەو لەناوچوون بردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە توانا و لێهاتوویی هێزەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین وتی: گورزی سەدەمان لە 7 ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو لە ڕژێمی زایۆنیستی وەشاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا تا ئێستا 825 ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانکی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی تێکشکاوە./.