بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فرانچسکا ئالیانیز نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، وتی کە ئیسرائیل بە بیانووی لەناوبردنی بزوتنەوەی حەماس، گرنگی بە گیانی دانیشتووانی غەززە نادات.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل بە بیانووی لەناوبردنی حەماس زیاتر لە 20 هەزار کەسی کوشتووە، بۆ تەل ئەبیب گرنگی بە گیانی فەڵەستینییەکان نادات؟
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵسووکەوتی ئیسرائیلی لە بەرامبەر فەڵەستینییەکان بە تایبەت بۆردومانەکانی غەززەی بە دڕندەیی سەدە ناو برد و بەرامبەر بە وڵاتانی ڕۆژئاوا وتی: بێدەنگی لە بەرامبەر ئەوەی کە لە فەڵەستین ڕوو دەدات، گەیشتووەتە قۆناغی هاوبەشی لە گەڵ تاوانەکانی ئیسرائیل.
بە وتەی فرانچسکا ئالیانیز نەبوونی دەرمان زۆربەی منداڵە بریندارەکانی غەززەی کەمئەندام کردووە و ئیسرائیل موڵەتی گەیشتنی دەرمان و پێداویستییەکانی نەشتەرگەری بۆ کەرتی غەززە نادات./.