بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی 29 ی کانوونی یەکەمی 2023 هەواڵی کردنە ئامانجی چەند بنکەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە بنکەیەکی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی ” دوفیف ” بە چەکی گونجاو کراوەتە ئامانج.
بە پێی بەیاننامەکەی حزبوڵڵای لوبنان، هەروەها بنکە سەربازییەکانی ” حدب بارون ” و ” المرج ” لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو و شوێنی جێگیربوونی تانک و تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی ” خربە ماعر ” کراوەتە ئامانج./.