بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی پیرۆزی شەهید سەید ڕەزی موسەوی لە تاران وتی: شەهید ڕەزی لە پاش شەهید سولەیمانی مایەوە و بووە هاوڕێیەکی فەرماندە قائانی و لە ڕێگاکەیدا بەردەوام بوو و دوژمن لە ئێمەی باشتر دەناسی لە بەر ئەوەی گورزی کوشندەی لەو ڕێگایەوە پێگەیشتبوو، دوژمن دەیزانی کە چ کاریگەرییەکی لە سەر بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە شەڕی غەززەش وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە تەواوی فەڵەستینی بووە، داڕشتن و جێبەجێکردنی لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە بووە و هیچ لایەنێک لە دەرەوەی فەڵەستین لەم دەسکەوتەدا ڕۆڵی نەبووە، بابەتەکە بە تەواوی فەڵەستینی بووە.
فەریق سەلامی جەختیکردەوە کە تۆڵەی خوێنی شەهید سەید ڕەزی موسەوی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکرێتەوە./.