بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو تاوانانەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە دەیکات هیچ جیاوازییەکی لە گەڵ تاوانەکانی هیتلەردا نییە.
ئەردۆغان سەبارەت بە تاوانەکانی زایۆنیستەکان وتی: ئێمە دیسانەوە کەمۆی نازییەکانی ئیسرائیل دەبینین، ئەوان سەبارەت بە هیتلەر قسە دەکەن بەڵام چ جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و هیتلەردا هەیە؟ وا هەڵسووکەوت دەکەن کە دڵتەنگی هیتلەر دەبین.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە توندی ڕەخنەی لە بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت و وتی: ئەوەی ئیسرائیل لە غەززە دەیکات کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرایە کە بە بەرچاوی مرۆڤایەتییەوە دەکرێت./.