بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بە مووشەکی گونجاو هێرش کراوەتە سەر کەشتی بازرگانی ئێم ئس سی یۆنایتد پاش ئەوەی کە سێ جار گرنگیی بە پەیامی ئاگادارکردنەوە نەداوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە بەندەری ئیلات و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستینی داگیرکراو.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها جەختیکردەوە کە هەر کەشتییەک کە ئامانجی گەیشتن بە بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێت هێرشی دەکرێتەسەر./.