بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، ڤیا چسلاو ڤولودین، سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا لە کەناڵی تێلێگرامی خویدا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەمریکا هەموو دەسەڵاتی خۆی لەسەر ئابووری جیهان لەدەستداوە، چونکە ئیدارەی ئەو وڵاتە لە حاڵی لەناوبردنی دۆلاردایە.
بەپێی وتەکانی ڤولودین، هەموو هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی ئابووری، لەوانە سازکردنی شەڕی سەربازی، دانانی گەمارۆکان و شەڕی بازرگانی، ڕێکخستنی هێرشە تیرۆریستیەکان و ڕووخاندنی ئابووی ئەورووپا، هیچ دەرئەنجام و ئاکامی باشێکی بۆ واشنتەن بەدی نەهێناوە.
ئەو گەورە یاساگوزارەی ڕووسیا، دۆلاری وەکوو تەنیا کەرەستەیەک وەسف کردووە بۆ دەس ڕۆێشتنی ئەمریکا لە وڵاتانی دیکەدا.