بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی پلانی داڕشتووە بۆ قەرەبووی کورتهێنانی بوودجەی کابینەی نەتانیاهۆ، کە بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە بۆ 70 ملیارد شیکل( 20 ملیارد دۆلار) بەرز بووەتەوە، 10 وەزارەتخانەی ئەو کابینەیە دابخرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئابووی کالکالیستی ڕژێمی زایۆنی، زانیاریەکانی وەزارەتی خەزانەی ئەو ڕژێمە باس لەوە دەکات کە تێچووی ساڵی داهاتوو 48.4 شیکل زیاترە لەو شتەی کە بەرنامەریزی بۆی کرابوو و داهاتەکانیش 48 ملیارد شیکل دادەبەزێت. کەوابوو ئەگەر کابینەی ناتانیاهۆ تێچووەکان کەم نەکاتەوە و پلانێکیان بۆ دانەڕژێت، ئەوا ئەگەری زۆرە کە ئیسرائیل ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بێتەوە.