بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهیدکردنی سەید ڕەزی موسەوی لە ڕاوێژکارانی باڵای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سوریا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە شەهیدکردنی هاوڕێی دێرینی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی تاوانبارانەی ڕژێمی زایۆنیستی، جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری سوریا و پێچەوانەی کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان، شووناسی تیرۆریستیی ئەم ڕژێمە بەرەو لەناوچوونەی ئاشکرا کرد.
باقری بە ئاماژە بە شکستەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا و نزیکەی سێ مانگ لە دەستپێکردنی شەڕی غەززە، ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب بۆ دەربازبوون لەو گێژاوە و بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی جیهان لە تاوانەکانی خۆی پەنا بۆ هەر تاوانێکی دیکە دەبات تا بۆ ڕێگری لە ڕووخان و هەڵوەشانەوەی پەنا بۆ کڕینی کات ببات و شەهیدکردنی سەید ڕەزی موسەویش لەم چوارچێوەدا لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختیکردووەتەوە کە پرۆسەی لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی بەم کردەوە تیرۆریستییانە خێراتر دەبێت و بە دڵنیاییەوە تاوانەکانی ئەو ڕژێمە بێ وەڵام نامێنێتەوە./.