بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” منداڵێک سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی لە دەست داوە. پەرەستیارێک بە هەمان شێوە زیانی پێگەیشتووە “. ئەمە نوێترین لێدوانی ئەمڕۆ سێ شەممەی تەدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستییە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بۆردومانکردنی کەمپی پەنابەرانی مەغازی لە غەزە.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: تیمەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕاپۆرتی دڵتەزێنیان لە ئێش و ئازاری بۆردومان و تەقینەوەکان بیستووە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لانیکەم 70 کەس بە هۆی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی مەغازی شەهید کراون./.