بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ” سەید ڕەزی موسەوی ” لە ڕاوێژکارانی بەئەزموونی سوپای لە سوریا ڕاگەیاند.
ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای پاسداران لە کۆنترین ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێران لە سوریا و بەرپرسی پشتیوانی بەرەی خۆڕاگری لەو وڵاتە بووە کە بە هۆی هێرشێکی مووشەکیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق شەهید کرا.
سوپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی داگیرکار و دڕندەی زایۆنیستی باجی ئەم تاوانەی دەدات./.