بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین ئاماری بڵاوەبوو لە لایەن بانکی جیهانیەوە لەبارەی داهاتی نیشتمانی 123 وڵاتی جیهان دەریخستووە، ئێران لەوبوارەدا لە نێوان جەدوەلی ریزبەندی هەموو وڵاتانی جیهان جێگیر بووە.
ئەو پێگە نێودەوڵەتیە داهاتی سەرانەی نیشتمانی خەڵکی ئێرانی لە ساڵی 2022ی نزیک بە 5499 دولار حیساب کردووە و لەو بوارەدا ئێرانی لەسەر پلەی 61ی جیهانی جێگیر کردووە. لەسەر ئەو بنەمایە داهاتی سەرانەی نیشتمانی ئێران لە ئەوساڵدا لە 60 وڵاتی جیهان کەمتر و لە 61 وڵاتی جیهانیش زیاتر بووە.
داهاتی سەرانەی نیشتمانی خەڵکی ئێران لە ئەوساڵدا بە بەرزبوونەوەی 156 دۆلارەوە بەرانبەر بە 3لەسەد، سەبارەت بە ساڵی پێشوو گەشەی سەندووە. لە ساڵی 2021دا داهاتی سەرانەی نیشتمانی ئێرانیەکان 5343دۆلار ڕاگەیندرابوو.