بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری دادپەروەری و دۆستایەتی، حەزرەتی عیسای کوڕی مەریەم (د.خ) لە تەواوی شوێنکەوتووەکانی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ جیهان دڕندەترین تاوان و بێ وێنەترین نادادی لە لایەن ڕژێمێکی تاوانبار و تیرۆریستی لە دژی فەڵەستینییەکان و دانیشتووانی مەڵبەندی لەدایکبوونی مەسیح بە خۆوە دەبینێت کە بە پشتیوانی ئەمریکا گاڵتە بە سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند: ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی زایۆنیستەکان و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە بە ئەرکی بەپەلەی مرۆڤایەتی و سەرجەم بڕواداران و ئازادیخوازەکان دادەنرێت کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامۆژەکانی مەسیح و هاوکاری سەرجەم حکومەتە ئاشتیخوازەکان دەکرێت./.