بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە ئامارەکانی ساڵی 2023، ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان 31 هەزار و 550 کۆمپانیا تۆمار کراون کە لەو ژمارەیە 28 هەزار و 189 کۆمپانیا خۆماڵین و 3 هەزار و 361 کۆمپانیاش بیانین.
ناوبراو وتی: 20 هەزار و 912 کۆمپانیا لە هەولێر، 6 هەزار و 847 کۆمپانیا لە سلێمانی و 3 هەزار و 791 کۆمپانیاش لە دهۆک تۆمار کراون.
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند کە تورکیا لە سەدا 44، ئێران لە سەدا 10، ئەمریکا لە سەدا 6، بەریتانیا لە سەدا 5، ئەردەن لە سەدا 4، وڵاتانی ئەورووپی، عەرەبی، چین، ڕووسیا و وڵاتانی دیکە لە سەدا 31 ی کۆمپانیا بیانییەکانی هەرێمی کوردستانیان پێکهێناوە./.