بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ دووشەممە 25 ی کانوونی یەکەمی 2023 و لە هەشتایەمین ڕۆژی شەڕی غەززەدا ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکانی گەیشتووەتە 489 کەس. ئامارەکەش تێبینییەکی زۆری لە سەرە.
بە پێی ڕاگەێندراوەکەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، 156 سەرباز و پلەدار لە سەرەتای شەڕی وشکانی لە 27 ی تشرینی یەکەم کوژراون.
سوپای داگیرکاری زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ژمارەی بریندارەکان لە کاتی شەڕی وشکانییەوە تا ئێستا 817 کەس و لە سەرەتای شەڕی غەززەشەوە بە گشتی 1998 سەرباز و ئەفسەرە.
لە لایەکی دیکەوە ئەبو عۆبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازیی حەماس ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا 48 کەس لە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کوژراون و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون./.