بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی داوایکردووە کە بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی کابینەی بنیامین نتانیاهۆ کە بە هۆی شەڕی غەززەوە گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار، 10 وەزارەتی کابینەی ئەو ڕژێمە دابخرێن.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ناوی ئەو 10 وەزارەتە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بە سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە دراوە و ناوەکانیان بریتین لە: وەزارەتی شارۆچکەکان، وەزارەتی قودس و داب و نەریتی جووەکان، وەزارەتی زانیاری، وەزارەتی گەشەپێدانی نەقەب و جەلیل، وەزارەتی هاوکاری ناوچەیی، وەزارەتی کاروباری دیاسپۆرا و یەکسانی کۆمەڵایەتی، وەزارەتی کاروباری ستراتیژی، وەزارەتی میرات، وەزارەتی بەرزکردنەوەی دۆخی ژیان.
وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها داوایکردووە کە بودجەی هاوپەیمانی دەسەڵاتدا بۆ یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کەم بکرێتەوە کە بودجەیەکەی تایبەتە بۆ داواکارییە سیاسییەکانی حیزبەکان.
یەکێکی دیکە لە بژاردەکانی کابینەی نتانیاهۆ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی شەڕی غەززە، بەرزکردنەوەی ڕێژەی باجی سەر کاڵا و پێداویستییەکانە کە لە ئێستادا لە سەدا 17 یە و وەزارەتی دارایی داوای زیاترکردنی کردووە./.