بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ یەک شەممە 24 ی کانوونی یەکەمی 2023 ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 13 سەربازی خۆیی لە کەرتی غەززە لە دەست داوە.
5 کەس لەو سەربازانە دوێنێ شەممە لە شەڕ و پێکدادانەکانی غەززەدا کوژراون و 8 ی دیکەی ئەوانیش ئەمڕۆ یەک شەممە هەواڵی کوژرانیان پشتڕاست کراوەتەوە.
هەر بە پێی ئەو ئامارە، زیاتر لە 10 سەربازی ڕژێمی زایۆنیستیش بریندار بوون کە ڕەوشی تەندرووستی 6 کەس لەوان ناجێگیرە.
ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی وشکانی لە غەززە تا ئێستا 152 سەرباز و ئەفسەر و پلەداری سوپاکەی کوژراون و بە گشتی لە 7 ی تشرینی یەکەم و لە میانەی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای بزوتنەوەی حەماس تا ئێستا 485 کەس لە هێزە سەربازییەکانی گیانیان لە دەست داوە./.