بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی جیهانی پۆڵا لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا هەواڵی داوە: 71 وەبەرهێنەری پۆڵای گەورەی جیهانی لە مانگی نوڤەمبێری زاینی(10ی گەڵاڕێزان تا 9ی سەرماوەزی 1402) زیاتر لە 145 ملیۆن و 500 هەزار تەن پۆڵای خاویان وەبەرهێناوە کە ئەو ڕێژە وەبەرهێنانە سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی 2022ی زاینی 3.3 لەسەد گەشەی سەندووە.
هەروەها لە ماوەی ئاماژە پێکراودا، ئێران توانیویەتی 3 ملیۆن تەن پۆڵای خاو وەبەر بهێنێت کە پێشاندەری گەشەی 7.6لەسەدە سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی 2022ی زاینی. ئێران بەهۆی ئەو ڕێژە وەبەرهێنانەوە بەردەوام لەسەر پلەی دەیەمی گەورە وەبەرهێنەرانی پۆڵای جیهاندا جێگر بووە.
هەروەها لە درێژەی 11 مانگی یەکەمی ئەوساڵی زاینی، چین بە، بەرهەمهێنانی 952 ملیۆن و 100 هەزار تەن پۆڵای خاوەوە سەروو نشینی وەبەرهێنەرانی ئەو بەرهەمەیە لە جیهاندا. پاش چین وڵاتی هێند بە، بەرهەمهێنانی 128 ملیۆن و 200 هەزار تەن و ژاپون بە 80 ملیۆن تەن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە 73 ملیۆن و 900 هەزار تەن و ڕووسیا بە، 70 ملیۆن و 200 هەزار تەن پۆڵای خاو توانیویانە بە ڕیزەوە لەسەر پلەی دووهەم تا پێنجم جێگیر ببن.