بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە یەکەم وتووێژی تەلەفوونیی نێوانیان لە سەر هەڵگرتنی هەنگاوی کرداری بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەر دوو وڵات ڕێکەوتن.
محەممەد جەمشیدی جێگری کاروباری سیاسی لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە کە لە یەکەم پەیوەندی تەلەفوونیدا، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسری کردووە./.