بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستی سەرەڕای هەبوونی چەک و کەرەستەیەکی زۆری سەربازی لە شەڕی غەززەدا دەرکەوتووە و شکستی ئەم ڕژێمە بە واتای شکستی ئەمریکایە و ئەمڕۆ لە جیهاندا کەس جیاوازییەک لە نێوان ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە گەڵ ئەمریکا و بەریتانیا دانانێت و هەمووان دەزانن کە ئەمانە یەکێکن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڤیتۆی چەندین بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان بۆ ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە بۆردومانەکانی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە و هاوکاریکردنی تەواوی ڕژێمی زایۆنیستی لە کوشتاری ژنان و منداڵان و خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستین بە شەرمەزارییەکی گەورە بۆ کاربەدەستانی کۆشکی سپی ناو برد و وتیان: سەرکەوتنی گەلی فەڵەستین و بەرەی ماف و خۆڕاگری، ئابڕوچوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا و ئاشکراکردنی سەرجەم بانگەشە و درۆکانی ئەوان لە بواری مافی مرۆڤە، لە بەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ پشتیوانی ئەمریکا توانای ئەم هەموو تاوانەی نەبووە و ئەمڕۆ ڕواڵەتی ناپاکی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ خەڵکی جیهان ئاشکراتر بووە.
بەڕێزیان وتیان: هاوکاریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی بە هەر شێوازێک تاوان و خیانەتە و گەلانی موسڵمان هەر هاوکارییەکی حکومەتی وڵاتەکانیان بۆ ئەم ڕژێمە لەبیر ناکەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێگری لە گەیشتنی کاڵا، نەوت و سووتەمەنییان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی کە ڕێگای گەیشتنی ئاوی بۆ خەڵکی غەززە گرتووە، بە ئەرکێکی وڵاتانی ئیسلامی ناو برد و وتیان: گەلانی موسڵمان دەبێت داوا لە حکومەتەکانی خۆیان بکەن کە کۆتایی بە هەر پەیوەندی و هاوکارییەکی زایۆنیستەکان بێنن و ئەگەر توانای پچڕانی هەمیشەیی پەیوەندییەکانیان نییە، لانیکەم بە شێوازی کاتی گوشاری لە سەر ڕژێمی زاڵم و خوێنمژی زایۆنیستی دابنێن./.