بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن جەختیکردەوە کە ئەگەر هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە و گەمارۆدانی ئەم ناوچەیە بەردەوام بێت، هێزەکانی ئەم وڵاتە بژاردەی زۆریان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڕژێمە هەیە.
ناوبراو وتی: هێزە چەکدارەکان یەمەن بە یارمەتی خودای گەورە و سەرکردایەتی و گەل، هاوکێشەیەکی نوێیان لە ئاستی ناوچەکە و جیهان هێناوەتە پێشەوە.
عاتفی وتی: ژمارەیەک لە وڵاتان تەنانەت هێزی ئەوەیان نییە وشەی زۆر لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی بە کار بێنن بەڵام یەمەن بە پشت بەستن بە سەرکردایەتی و گەلەکەی لە بەرامبەر ئەو ڕژێمەدا ڕاوەستاوە.
وەزیری بەرگری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن وتی: پیلانگێڕییەکی زۆری لە دژی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین و ئۆممەی عەرەبی و تەنانەت ناوچەکە هەیە و ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە هاوکاری سەرکردایەتی، گەل و سەرجەم ئازادیخوازەکانی ئۆممەی عەرەبی و ئیسلامی دەبێت شکست بەم پیلانانە بێنین./.