بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهۆد ئۆڵمرت سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیستی داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕی غەززە کرد و وتی کە ئامانجە دیاریکراوەکانی بنیامین نتانیاهۆ مسۆگەر ناکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەبێت شەڕ لە بەرامبەر بە زیندوویی گەڕانەوەی بارمتەکان ڕابگیرێت.
ئۆڵمرت وتی: بانگەشەکانی نتانیاهۆ و ئەندامانی کابینەکەی بۆ لەناوبردنی حەماس ڕاست نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی دوو بژاردەی لە بەردەستە، یان دەبێت ڕەزامەندی لە سەر ئاگربەست ڕابگەێنێت و بارمتەکانی بە زیندوویی بگەڕێنێتەوە یان درێژە بە شەڕ بدات بەڵام ئەوەش بزانێت کە ئەم شەڕە ئامانجەکەی واتە لەناوبردنی حەماس مسۆگەر ناکات./.