بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سنوار ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە پێی میکانیزمی ” هەمووان لە بەرامبەر هەمووان ” پاش جێگیربوونی ئاگربەستی تەواو لە غەززە دەبێت.
کەناڵی تەلەفزیۆنی ماکان 33 ی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر زاری سەرچاوە میسرییەکانەوە ڕایگەیاند کە یەحیا سنوار بە نێوەندگێڕە نێودەوڵەتییەکانی ڕاگەیاندووە ئیسرائیل ئەگەر دیلەکانی خۆیی بە زیندوویی دەوێت، ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان تەنیا لە پاش جێگیربوونی ئاگربەستی تەواو و میکانیزمی هەمووان لە بەرامبەر هەمووان دەبێت.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس ئاگربەستی هەمیشەیی دەوێت و ناچێتە ژێر باری ئاگربەستی کاتییەوە و ئازادکردنی سێ سەرکردەی خۆیی بە ناوەکانی مەروان بەرغوسی، عەبدوڵڵا بەرغوسی و ئەحمەد سەعدات کردووەتە مەرجێکی ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل./.