بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ماوەی 75 ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جاری چوارەم سەردانی قەتەری کرد و لە گەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە شەڕی غەززە تاوتوێ کرا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەمریکییەکان دەیانەوێت خۆیان لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیست جیا بکەنەوە بەڵام بەردەوام لە گەڵ ئەو ڕژێمەدان.
ناوبراو وتی: کاتەکە لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی نییە و پێداگریی ئەو ڕژێمە لە سەر بەردەوامی شەڕی غەززە، ئاستی شکستە سیاسی و سەربازییەکان و هەروەها بەرپرسیاریەتییە نێودەوڵەتییەکانی بەرزتر دەکاتەوە./.