بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان پیشان ئەدات، ئێران لە مانگی نوڤامبێردا(گەڵاڕێزان) ڕۆژانە 3 ملیۆن و 190 هەزار بەرمیل نەوتی وەبەرهێناوە کە سەبارەت بە مانگی پێش لەوە واتا مانگی ئوکتۆبەر لە هەر ڕۆژدا تا 90 هەزار بەرمیل بەرز بووەتەوە.
لەسەر بنەمای هەمان ئامار، وەبەرهێنانی نەوتی ئۆپێک لە مانگی نواڤامبێردا 28.1 ملیۆن بەرمیل بووە له هەر ڕۆژدا، کە سەبارەت بە مانگی ئوکتۆبەر نزیکەی 100 هەزار بەرمیل دابەزیوە.
ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی عەرەبستان بە بەرزبوونەوەی 10 هەزار بەرمیل لەم مانگەدا گەیشتە، 9 ملیۆن بەرمیل لەهەر ڕۆژدا.