بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە وەڵامێکە بۆ ئەو هەموو تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی کە بنەما سەرەتاییە مرۆییەکان لە بەرچاو ناگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی گواستنەوەی مالیزیا لە گەیشتنی کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەندەرەکانی ڕێگری دەکات.
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە وەڵامی تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە دژی فەڵەستینییەکان.
بە پێی ئەو بڕیارە، ئەو کەشتییانەش ئاڵای ڕژێمی زایۆنیستی هەڵدەکەن ناتوانن لە بەندەرەکانی مالیزیا بمێننەوە و هەر کەشتییەکیش کە ئامانجی گەیشتنە بە بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ناتوانێت لە بەندەرەکانی مالیزیا بار بکرێت./.