بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەمەن ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئەم وڵاتە، لە ڕووی ئەخلاقی و سەربازییەوە شکست دێنێت.
ناوبراو وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن بژاردەیەکی بەهێزیان بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەسدرێژییەک هەیە.
بەخیتی وتی: ئێمە تەنیا ئەو کەشتییانە دەکەینە ئامانج کە بەرەو بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەڕۆن.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی: یەمەن هەوڵی پاراستنی ئاسایشی دەریایی دەدات و ئێمە تەنیا لە دژی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاو دەنێین و ڕوبەڕوی هەر هاوپەیمانییەکیش دەبینەوە کە ئەمریکا بیەوێت لە دەریای سوور پێکی بهێنێت.
وتیشی کە ئەمریکا هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێمە بۆ سەر کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدات و بۆ ئەمەش ناڕاستەوخۆ پەیوەندیی هەبووە./.