بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دڕندانەترین تاوانی لە دژی گەلی فەڵەستین کردووە و یەمەن ناتوانێت لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوانە بێدەنگ بێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە وتی: ئەو هاوپەیمانییە دەریاییەی کە ئەمریکا باسی دەکات بۆ پاراستنی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو کاڵایانەیە کە بۆ بەندەرەکانی ئەو ڕژێمە دەڕوات.
محەممەد عەبدولسەلام وتی: هەڵوێستی ئەمریکا کاریگەریی لە سەر چالاکییەکانی ئێمە لە دەریای سوور نابێت.
وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: سوپای یەمەن تەنیا ئەو کەشتییانە دەکاتە ئامانج کە بۆ بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەڕۆن و دەبێت گوشارەکان لە سەر ئەو ڕژێمە چڕتر بکرێتەوە تا واز لە هێرش و دەسدرێژییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بێنێت./.