بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غەززە بووەتە مەترسیدارترین شوێن بۆ پەیامنێران و ئەندامانی خێزانەکانی ئەوان. ئەمەش ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە پاش شەهیدبوونی دەیان پەیامنێر و چالاکوانی میدیایی بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگای نووسینگەی مافی مرۆڤی خۆیەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کوژران و گواستنەوەی زۆرەملەی پەیامنێران بووەتە ڕێگر لە بەردەم چالاکییەکانی ئەوان بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی کەرتی غەززە. نوێترینی ئەمەش وێنەهەڵگری کەناڵی جزیرە سامر ئەبودقەی باوکی چوار منداڵ بوو کە لە باشوری غەززە و لە شاری خان یونس بە هۆی هێرشی درۆنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر قوتابخانەیەک کوژراوە.
کۆمیتەی پاراستنی پەیامنێرانیش ڕایگەیاندووە کە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بە دەیان پەیامنێر و چالاکوانی میدیایی کوژراون و بریندار بوون./.