بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایان ڕایانگەیاندووە کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس و بەرزبوونەوەی ڕێژەی یەدەکی وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیناییە بەردەوام دەتوانێت لە ساڵی داهاتوودا کاریگەری لە سەر نرخی نەوت دابنێت.
نرخی نەوت لە ساڵی 2024 بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی چاوەڕواننەکراوی وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی ئەمریکا و دابەزینی خواستی کڕین، ڕەنگە نەگاتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، مەگەر ئەوەی کە ئاڵۆزییە جیۆپۆلیتییەکان ڕێژەی خستنەڕووت نەوت لە بازاڕەکاندا کەم بکاتەوە.
هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس هەوڵ دەدات بە ڕێکەوتنی دابەزاندنی وەبەرهێنانی لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2024، کۆنتڕۆڵی بازاڕەکانی جیهانی بە دەستەوە بێت بەڵام ئەم هاوپەیمانییە ڕوبەڕوی چەندین کێشەی وەک بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی ئەمریکا و هەروەها زیاتربوونی هەناردەی وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک وەک برازیل، کەنەدا، نەرویج و …. دەبێتەوە. داوا لە برازیل کراوە کە لە کانوونی دووەمی 2024 ەوە ببێتە ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بەڵام ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە لە پرۆژەی دابەزینی وەبەرهێنانی نەوتی ئەم هاوپەیمانییەدا بەشداری ناکات.
ئۆپێک پڵەس هەوڵ دەدات تەنانەت ئەگەر بگاتە لەدەستدانی پشکی خۆی لە بازاڕ، ڕێگری لە دابەزینی نرخی نەوت بکات بەڵام ئەگەر نەتوانێت دابەزینی ڕێژەی وەبەرهێنانی خۆی پاش ئازاری 2024 درێژ بکاتەوە، لە بەرزکردنەوەی نرخی نەوتدا سەرکەوتوو نابێت.
خەمڵاندە نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن کە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە نێوان 82 تا 85 دۆلار دەبێت و لە شەش مانگەی دووەمی ساڵی 2024 کە بازاڕ ڕوبەڕوی دابەزینی ڕێژەی نەوت دەبێتەوە، نرخەکەی دەگاتە 91 دۆلار.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی ئەمریکا کێشەیەکی گەورەی بەردەم ئۆپێک پڵەسە و تەنیا ڕێگای چارەسەرکردنی ئەمەش بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی سعوودیەیە.
ئەگەر ڕێکەوتنی دابەزاندنی نەوتی ئۆپیک پڵەس پاش مانگی ئازاری 2024 درێژە نەکرێتەوە، نرخی نەوت لە سەدا 30 تا 50 دادەبەزێت./.