بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا یان بەرزی هەم مەترسیدارە و هەم دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەستیاری ئەنسۆلین و گۆڕانی باری دەروونی و فشاری دەروونی و سەرئێشە و خەمۆکی.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرتنەبەری شەش خووی تەندروست دەتوانێت ببێتە هۆی پاراستنی هاوسەنگی شەکری خوێن و باشترکردنی تەندروستی لە درێژخایەندا:
خواردنی چەوریی تەندرووست:
خواردنی چەوری تەندروست ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن. بۆ جێگیرکردنی شەکری خوێن پێویستە چەورییەکانی وەک زەیتی گوێزی هیندی و تۆوی چیا و گوێز و زەردێنەی هێلکە و ئەڤۆگادۆ و زەیتی زەیتون بەکاربهێنیت.
دوورکەوتنەوە لە برسێتی:
کاتێک ژەمەکان بەجێدەهێڵیت و گەدە بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەتاڵی دەمێنێتەوە، ئەوە بەرهەمهێنانی ئەو هۆرمۆنەی کە پەیوەندی بە زیادەڕۆیی لە خواردنەوە هەیە، “گریلین” زیاد دەکات. گرێلین وات لێدەکات بەبێ ئیرادە خواردنی زیاترت بوێت. هەوڵبدە لە نێوان ژەمەکاندا زیاتر لە ٤ بۆ ٥ کاتژمێر نەهێڵیتەوە. تەنانەت ئەگەر ڕقت لە نانی بەیانی بێت، هەر هەوڵبدە بەیانیان شتێک بخۆیت؛ بۆ نموونە ماست، کەرەی فستق، چەند پارچەیەک لە سێو یان شیری سۆیا.
بەکارهێنانی پرۆتین:
پرۆتینەکان وەک چەوری هەڵمژینی شەکر لە خوێندا کەم دەکەنەوە. ئەگەر چێژ لە خواردنێکی شیرینی وەک سێو وەردەگریت، هەوڵبدە بە زیرەکی لەگەڵ پرۆتینێکی وەک ماستی یۆنانی جووت بکەیت. ئەم تێکەڵە سادەیە دەتوانێت ببێتە هۆی جێگیربوونی شەکری خوێن.
چێژ وەرگرتن لە میوەکان:
میوە سەرچاوەیەکی نایابی کاربۆهیدراتە. خواردنی کاربۆهیدراتی ئاڵۆز کە لە پەتاتەی شیریندا هەیە و خواردنی میوەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ بەسوودن بۆ باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن و باشترکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا.
باشترکردنی کوالێتی خەو:
هاوسەنگی شەکری خوێن و پاراستنی کێشی تەندروست تەنها بەندە بە خۆراکەوە. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خراپ خەوی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی زیاد دەکات. کەمبوونەوەی کوالیتی خەو هەستیاری ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە. بۆ باشترکردنی هاوسەنگی شەکر لە خوێندا هەوڵبدە شەوانە ٧ بۆ ٩ کاتژمێر خەوتنی باشت هەبێت.
وەرزشکردن:
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە پشوودان و ناچالاکی بۆ ماوەی لانیکەم ٧ ڕۆژ دەبێتە هۆی تێکچوونی میتابۆلیزمی شەکر لە خوێندا. پێویستە وەرزشکردن لە چاکسازی نەخۆشانی شەکرەدا بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا. وەرزشکردن پێویستی بە ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە لە نەخۆشانی وابەستە بە ئەنسۆلین. وەرزشی بەردەوام لە نەخۆشانی شەکرەدا بنەمای چارەسەرە./.