بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بازرگانی بەریتانیا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە لە 10 مانگەی ساڵی 2023 بە بەهای 81 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و بەریتانیا لە مانگی کانوونی دووەم تا تشرینی یەکەمی 2023 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2022 لە سەدا گەشەی هەبووە. ساڵی 2022 لە مانگی کانوونی دووەم تا تشرینی یەکەم، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و بەریتانیا 59 ملیۆن دۆلار بووە.
بەریتانیا لە ماوەی 10 مانگەی ئەمساڵ 18 ملیۆن دۆلار هاوردەی لە ئێران هەبووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2022 دابەزیوە.
بەڵام هەناردەی بەریتانیا بۆ ئێران لە کانوونی دووەم تا تشرینی یەکەمی 2023 لە سەدا 16 گەشەی هەبووە و گەیشتووەتە 63 ملیۆن دۆلار./.