بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە گرنگترین هۆکارهکانیهەستکردن بە سەرما کردووە، بریتین لە:
سستی غوده‌ی ده‌رەقی، ئاستی هۆڕمۆنی غوده‌ی ده‌رەقی له رێژه‌یی ئاسایی که‌مترە.
که‌م خوێنی، هۆکاری زۆره له‌وانه که‌می مادده‌ی ئاسن، فۆلیک ئه‌سید، ڤیتامینB12 و زینک نه‌خۆشیه درێژخانه‌کانی وه‌ک سستی یان وه‌ستانی گورچیلە.
دابه‌زینی فشاری خوێن.
دڵه‌ڕاوکێ، قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی.
نه‌خۆشی شه‌کره: به تایبه‌ت پاش چه‌ند ساڵێک له تووشبوونی یان کاتێک کۆنتڕۆڵ نه‌کرابێت.
لاوازی و که‌می کێش به تایبه‌ت به هۆی نه‌مانی ئیشتیها.
بوونی کێشه له خوێنبه‌ره‌کان، وه‌ک نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
که‌می کانزا و ڤیتامینه‌کان، وه‌ک که‌می مادده‌ی مه‌گنیسێوم، که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌می ڤیتامین B12 ,B3.
تێکچوونی ئاستی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له خانماندا./.