بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆربەی خەڵک بۆ چارەسەری کەمخەوی پەنا بۆ دەرمانی ڕەچەتە دەبەن، بەڵام ئەمە پێویست نییە؛ چونکە دەتوانیت بە سادەیی بە گۆڕینی خۆراکەکەت کێشەکە چارەسەر بکەیت. زۆر هۆکار بەشدارن لە کەمخەویدا، بەڵام بە ئەنجامدانی هەندێک گۆڕانکاری لە خۆراکەکەتدا، دەتوانیت تا ڕادەیەک ئەم کێشەیە باشتر بکەیت. بەسە ئەو خۆراکانە بزانیت و بیخەیتە ناو خۆراکەکەتەوە کە یارمەتیت دەدەن بە ئاسانی بخەویت:
مۆز:
مۆز بڕێکی زۆر مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە؛ دوو کانزا کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە هێورکردنەوەی دەمارەکان. ئەگەر مەگنیسیۆمی پێویست نەخۆیت، لەوانەیە لە شەودا تووشی نەخۆشی نائارامی قاچ یان گرژبوونی ماسولکەکان بیت. ئەم حاڵەتانە کاریگەرییان لەسەر کوالێتی خەوەکەت هەیە و وادەکات لە ڕۆژدا هەست بە ماندوێتی بکەیت. خستنەڕووی مۆز لە خۆراکی ڕۆژانەتدا یارمەتیت دەدات لە شەواندا بە ئاسانی بخەویت.
ماسی:
ماسی دەوڵەمەندە بە مادەیەکی ئارامکەرەوەی سروشتی کە پێی دەوترێت تریپتۆفان، کە جگە لەوەی تەندروستی گشتی جەستە باشتر دەکات، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە خەوی ئارام بکەیت. ئەم مادەیە لە تونە و کرمیشدا هەیە. ماسی چەوری وەک سەلەمون یارمەتی ڕێکخستنی سیرۆتۆنین دەدات چونکە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین D و ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ن. سیرۆتۆنین تا ڕادەیەکی زۆر بەرپرسە لە دروستکردنی خولێکی جێگیر لە خەو و بەئاگابوونەوە.
سپێناغ:
هاوکات لەگەڵ مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم، سپێناخ کالیسیۆمیشی تێدایە. جەستە پێویستی بە کالیسیۆم هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنێک کە پێی دەوترێت میلاتۆنین بۆ ئەوەی ڕیتمەکانی ڕۆژانە ڕێکبخات.
بادەم:
بادەم دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و ماسولکەکان ئارام دەکاتەوە و خەوتن ئاسانتر دەکات. هەروەها بادەم پرۆتینی پێویست بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا لە کاتی خەوتندا دابین دەکات. بە جێگیرکردنی شەکری خوێن ئاسانتر دەبێت بۆ ئەوەی جەستە بچێتە ناو خولی پشوودان.
شیرەمەنییەکان:
هەردوو شیر و ماست دەوڵەمەندن بە تریپتۆفان و بڕێکی زۆر کالیسیۆم. کالیسیۆم ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی فشار و جێگیرکردنی ڕیشاڵی دەماری مێشک. خواردنی بڕێک ماست پێش خەوتن یارمەتی هێورکردنەوەی دەمارەکانت دەدات و یارمەتیت دەدات بە ئاسانی بخەویت.
گێلاس:
گێلاس ڤیتامین C و A و مەنگەنیز و ڕیشاڵی تێدایە و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم. ئەم میوەیە بە کەمکردنەوەی ترشی یوریک و زیادکردنی میلاتۆنین لە جەستەدا یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی کەمخەوی و بەرگری بەهێز دەکات و هێرشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
کیوی:
کیوی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەری دژە هەوکردن و پێکهاتەی بەرهەمهێنەری سیرۆتۆنین؛ بۆیە بە یەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت کە یارمەتی خەوتنی باش دەدات. هەوڵبدە شەوانە کاتژمێرێک پێش خەوتن کیوی بخۆیت؛ دەبینیت زووتر لە شەوانی پێشوو خەوت لێدەکەوێت.
کاهوو:
کاهوو کاریگەری هێورکەرەوە-هیپنۆتیکی سوکی هەیە و دەتوانێت یارمەتی چارەسەرکردنی کەمخەوی و باشترکردنی خەوی شەوانە بدات. توێژەران پێیان وایە زۆربەی کاریگەرییە ئارامکەرەوەکانی کاهوو دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پێکهاتەیەک کە پێی دەوترێت لاکتۆسین لەم ماددە خۆراکییەدا.
هەنگوین:
هەنگوین ئەنسۆلین لە جەستەدا زیاد دەکات و یارمەتی مێشک دەدات بۆ بەرهەمهێنانی میلاتۆنین. شەوانە پێش خەوتن کوپێک چای بابۆنی لەگەڵ هەنگوین شیرین بکە و بیخۆرەوە بۆ ئەوەی بخەویت باشتر. بابۆنی دژە ئۆکسانی تێدایە کە تایبەتمەندی ئارامکەرەوەی هەیە./.