بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی زایۆنیستی هێندە تووشی شکست بووە و ئامانجەکانی لە شەڕی غەززەدا مسۆگەر نەکراوە کە بۆ گەیشتن بە سەرکردەکانی حەماس پارەی وەها دەدات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆ دابینکردنی تێچووە سەربازییەکانی شەڕی غەززە و ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە ئەمریکا سواڵ دەکات و چالاکییەکانی بەندەری بازرگانیی ئیلات بە هۆی هێرشەکانی یەمەنەوە ڕاگیراوە.
بۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ناچارە لە بەرامبەر زانیاریی تایبەت بە سەرکردەکانی حەماس پاداشتی دارایی بدات، لە کاتێکدا کە بانگەشەی ئەوە دەکەن سەرکردەکانی حەماس لە تونێلەکاندا گەمارۆ دراون و بە تایبەت ڕایانگەیاندووە کە یەحیا سنوار لە تونێلێکدا لە خان یونس گەمارۆ دراوە؟
ئەگەر سەرکردەکانی حەماس تەنانەت کاتی کوڵاندنی هێلکەیان نەماوە و ئەم بزوتنەوەیە هێزی خۆیی لە دەست داوە، بۆ ئەو پارەیەی لە لایەن ئەمریکاوە دەگاتە تەل ئەبیب، خەرجی دەستخستنی زانیاری تایبەت بە سەرکردەکانی حەماس دەکرێت؟
ئاشکرایە کە هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە ڕێگای بۆردومانە دڕندانە و بەردەوامەکان و بە شەڕی دەروونی دەیانەوێت پێگەی سەرکردەکان و بزوتنەوەی حەماس لای فەڵەستینییەکان لاواز بکەن.
لە کاتێکدا کە میدیا عبری زمانەکان ڕۆژانە دان بەوەدا دەنێن کە هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕوبەڕوبونەوەی حەماس و گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگری تووشی زیان دەبن و دوایین ئاماری ڕاگەێندراوی ئەوان 445 کوژراوی سەربازی بە تایبەت 119 ئەفسەر و فەرماندەیە، ئامارێکی دیکە پیشان دەدات کە لە کاتی هێرشی وشکانییەوە زیاتر لە 500 تانک و زرێپۆشی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە تێکشکاون.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە 5 هەزار ئەندامی سوپای ئەو ڕژێمە بریندار بوون کە 2 هەزار کەس لەوان کەمئەندامن. تەنانەت سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن میدیا ناوخۆییەکانەوە بەوە تۆمەتبار کراوە کە ئامارێکی ڕاست و درووست لە سەر زیانەکانی شەڕی غەززە بڵاو ناکاتەوە.
ئاشکرایە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی و میدیاکانی ئەو ڕژێمە لە سەر ڕاسپاردەی ئەمریکییەکان ئامارەکان بڵاو ناکەنەوە تا ورەی ڕووخاوی هێزەکانیان زیاتر لەمە دانەبەزێت و لە گۆڕەپانی شەڕەکەدا بمێنێنەوە. سەرکردەیەکی باڵای حەماسیش ڕایگەیاندووە ڕاستە کە ئێمە کاتی کوڵاندنی هێلکەمان نییە و هێزەکانی خۆڕاگری سەرقاڵی کەبابکردنی تانکەکانی مێرکاڤان./.