بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی میسری ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەیانەوێت لە بەرامبەر ڕووداوەکانی دەریای سوور هاوپەیمانییەک پێک بێنن بەڵام میسر بەشداری لە هیچ هاوپەیمانییەک ناکات کە ئەنساروڵڵای یەمەن بکاتە ئامانج.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی قاهیرە چارەسەرکردنی ناکۆکی و قەیرانەکانە لە ڕێگای وتووێژەوە و سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی دەریای سووریش جەخت لە سەر ڕۆڵی ” هێزە هاوبەشەکانی 153 ” دەکاتەوە. هاوپەیمانییەک کە ساڵی 2021 بە هاوبەشی 34 وڵات بە ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی دەریایی لە دەریای سوور، بابولمەندەب و کەنداوی عەدەن پێکهاتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە میسر لە گەڵ ئێران و ئەنساروڵڵای یەمەن لە پەیوەندیدایە و پەیامی ئەوەی وەرگرتووە کە هێزەکانی یەمەن تەنیا ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە بەرەو بەندەری ئیلاتی ئیسرائیل دەڕۆن./.