بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی بە شێوەی دڕندانە مامەڵەیان لە گەڵ تەرمی شەهیدەکاندا کردووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستیندا ئاماژە بە ناوی نەخۆشخانەی کەمال عۆدوان لە غەززە دراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیست 70 کەسیان لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی عۆدوان دەستبەسەر کردووە.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکانی ئەم نەخۆشخانەیە کۆمەڵکوژ کراون و خراونەتە گۆڕە بە کۆمەڵەکانەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە مەترسی ئەوە هەیە تاوانەکەی نەخۆشخانەی عۆدوان لە نەخۆشخانەکانی دیکەی غەززە دووبارە ببێتەوە./.