بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح میری نوێی کوێت لە چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە وەزارەتی دەرەوە و ئەندامانی کابینەم ڕاسپاردووە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ تاران و لە بوارە جیاجیاکاندا وەک ستراتیژێک دابنێن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە نوێنەرایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و بە یاوەری شاندێک سەردانی کوێتی کرد و پەیامی هاوخەمیی بە بۆنەی کۆچی دوایی نەواف ئەحمەد سەباح بە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە لایەن سالم عەبدوڵڵا جابر سەباح وەزیری دەرەوەی کوێت پێشوازیی لێکرا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پەیوەندییەکانی لە گەڵ کوێت بە گرنگ ناو برد و هیوای ئەوەی خواست کە لە قۆناغی نوێدا پەیوەندییەکان گەشەی زیاتری هەبێت./.