بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕۆژی شەممە 16 ی کانوونی یەکەمی 2023 نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕی غەززەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا زیاتر لە 19 هەزار دانیشتووی ئەم ناوچەیە شەهید بوون و لە سەدا 70 ی ئەوانیش ژنان و منداڵانن.
ئاژانسی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە غەززە مەترسیدارترین شوێنی جیهانە بۆ منداڵان.
لە ڕاپۆرتەکەی یونیسێفدا هاتووە کە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵی غەززە بە ناچار لە ماڵەکانی خۆیان ئاوارە بوون./.