بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی مەعاریۆ بە ئاماژە بە کوژرانی سێ دیلی زایۆنیست لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە، ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان لە سەر ئەو ڕووداوە دەستیپێکردووە و کاردانەوەکانی کۆمەڵگای زایۆنیستیی خستووەتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
ڕۆژنامەکە هەروەها ئاماژەی بە زیانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت لە گەڕەکی شوجاعیەی کەرتی غەززە داوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان سەرباز و ئەفسەر و تانک و زرێپۆشی ئەو ڕژێمە لە لایەن هێزەکانی قەسامەوە لە ناو براون.
لە ڕاپۆرتەکەی مەعاریۆدا هاتووە کە پاش تێپەڕبوونی 70 ڕۆژ بە سەر شەڕی غەززەدا هیچ ئاماژەیەک بۆ شکستی حەماس بوونی نییە و پێدەچێت ئەم شەڕە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت./.