بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی کۆمپانی “پرایس واترهاوس کوپرز”ی ڕژێمی زایۆنی لەبارەی بازرگانی ئەو ڕژێمە لە ساڵی 2023ێدا ڕاستێیەکی نادیار و ناڕوون و پڕقەیران بۆ ئابووری ئیسرائیل دەردەخات.
ئەو ڕاپۆرتە باس لە دابەزینی 46لەسەدی نرخی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەروەها دابەزینی 23لەسەدی کۆی گشتی مامەڵەکان دەکات سەبارەت بە ساڵی پێشوو.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت کە لە لایەن ڕۆژنامەی عێبری زمانی جروزالم پۆست بڵاو کرایەوە، نرخی گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕژێمی زایۆنی لە ئەوساڵی زاینیدا نزیکەی 9.8 ملیارد دۆلار ڕاگەیندراوە کە وەکوو کەمترین ڕادەی خۆی لەم 10ساڵەی دوایینەدا نێوی لێ دەبرێت و بەراوەرد بە 18 ملیارد دۆلاری ساڵی 2022، دابەزینێکی سەرنجڕاکێشی بووە.