بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیەل هاگاری وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە لە غەززە ڕوبەڕوی دۆخێکی دژوار بوونەتەوە کە تا ئێستا ئەزموونی وەهایان نەبینیوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کوژرانی سێ دیلی زایۆنیست لە لایەن سوپای ئەم ڕژێمەوە وتی کە هەوڵ دەدەین لە هەڵەکان وانە وەربگرین و ئەوەی پێویست بێت بۆ ئازادکردنی دیلەکان جێبەجێی دەکەین.
ڕاشیگەیاندووە کە تەل ئەبیب لە هەر دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی سەرجەم دیلەکان بە تەندرووستی کەڵک وەردەگرێت.
هاگاری بانگەشەی ئەوەیکرد کە هێرشی وشکانی بووەتە هۆی ئازادکردنی ژمارەیەک لە دیلەکان.
وتەبێژی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی ڕایگەیاند کە تەل ئەبیب داوای بەردەوامی و پەرەپێدانی شەڕی وشکانی لە غەززە دەکات./.