بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، وەلید بن عەبدولکەریم خەریجی جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە و دەنگ لی جێگری وەزیری دەرەوەی چین لە شاری پەکین کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا ئەنجامە ئەرێنییەکانی پەیوەندی نێوان تاران و ڕیاز لە پاش ڕێکەوتنی پەکین تاوتوێ کرا. هەروەها ستایشی ڕۆڵی چین کرا لە واژۆکردن و جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە.
ئاژانسی فەرمی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە ڕیاز و تاران جەختیان لە سەر پابەندبوونی تەواوی خۆیان لەو ڕێکەوتنەدا کردووەتەوە و لایەنی چینیش ئامادەیی تەواوی بۆ هاوکاری زیاتر لە پێناو هەڵگرتنی هەنگاوی ئەرێنی و نوێ لە پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە دەربڕیوە./.