بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەێندراوێکی بە زمانی عەرەبی لە سەرجەم ناوچەکانی کەرتی غەززە بڵاو کردووەتەوە و داوای لە خەڵک کردووە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە زانیاری سەبارەت بە سەرکردە و فەرماندەکانی حەماس بخەنەڕوو.
لەو ڕاگەێندراوەدا وەک گاڵتەیەک بە حەماس هاتووە کە حەماس کاتی کوڵاندنی هێلکەی نەماوە و کۆتاییەکەی نزیک بووەتەوە.
عێزەت ڕەشەق لە سەرکردەکانی حەماس وەڵامی ئەو ڕاگەێندراوەی داوەتەوە و ئەوەی وەبیری ڕژێمی زایۆنیستی هێناوەتەوە کە کاتی کوڵاندنی هێڵکە نییە بەڵکوو هێزەکانی خۆڕاگری سەرقاڵی کەبابکردنی تانکەکانی مێرکاوان.
ڕژێمی زایۆنیستی شانازی بە تانکی مێرکراواوە دەکات بەڵام لە پاش هێرشی وشکانی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا دەیان تانک بە ڕۆکێتی یاسین 5 ی حەماس لە ناو براون./.