بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەفیف ڕاوێژکاری حزبوڵڵای لوبنان بۆ کاروباری میدیایی ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا لە سەدا 5 ی توانا سەربازییەکانی بەکار هێناوە.
ناوبراو وتی: شەڕی غەززە و پێکدادانەکانی باشوری لوبنان تەنیا کاریگەریی لە سەر ئابوریی ئەم وڵاتە نەبووە بەڵکوو سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە و ڕەوتی بازرگانی نێودەوڵەتیی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە، بە تایبەت ڕژێمی زایۆنیستی کە ئابورییەکەیی بە تەواوی تووشی زیان کردووە.
محەممەد عەفیف وتی: ئەگەرچی ئەم شەڕە کاریگەریی لە سەر کەرتی گەشتیاری لوبنان داناوە بەڵام جومگە سەرەکییەکانی ئابوری وەک خۆی ماوەتەوە و شەڕەکە تەنیا لە باشوری لوبناندایە.
ڕاشیگەیاند کە کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی زیاترە لە وڵاتانی وەک لوبنان، ئەردەن و میسر.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی: ئەوەی کە لە باشوری لوبنان و لە سنورەکان لە گەڵ فەڵەستینی داگیرکراودا دەبینرێت شەڕێکی ڕاستەقینەیە بەڵام کەڵکمان لە سەرجەم تواناکانمان وەرنەگرتووە و تەنیا لە سەدا 5 ی بەکارهێنراوە و هیچ وڵات و لایەنێک یەک شەوە هەموو توانا سەربازییەکانی ناخاتەڕوو./.