بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئەکرەم کەعبی وتی: ئەمریکا فەرماندەکان و تێکۆشەرانی خۆڕاگری تیرۆر دەکات، عێراق و ناوچەکەی ڕووخاندووە، دەستی بە سەر داهات و نەوت و داراییەکانی وڵاتی ئێمەدا گرتووە و بەردەوام لە کاروباری وڵاتەکەماندا دەستێوەردانی هەیە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری و خەبات لە بەرامبەر ئەمریکا مافێکی ڕەوا و بە پێی ئەو ئیرادەیە کە بە ملیۆنان کەس لە عێراقییەکان پیشانیان داوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا پێشتریش بە ئاماژە بە تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە غەززە ڕایگەیاندبوو کە هەر چارەسەرێکی سیاسی لە گەڵ شەیتان و ستەمکاران ئەنجامێکی نابێت./.