بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی پێنج شەممە 14 ی کانوونی یەکەمی 2023 حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ژنێڤ کۆبوونەوە.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بەو کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئێران و هاوئاهەنگی و هاوکاری زیاتر لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنیی هەر دوو وڵات وتووێژ کرا.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس جەختی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کورد لە عێراق هاوپەیمانێکی کۆن و جێی متمانەی ئێمەن./.