بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئلیزر مارۆم فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەم ڕژێمە تا ئێستا هەڕەشەی هاوشێوەی هێزە چەکدارەکانی یەمەنی لە سەر نەبووە.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل لە ئێستادا لە ڕووی دەریاییەوە گەمارۆ دراوە و هاتووچۆ لە دەریای سوورەوە داخراوە کە کاریگەریی لە سەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبووە.
ئەو پلەدارە سەربازییەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەم هەلومەرجە نەک تەنیا پرۆسەی هاوردە پەک دەخات بەڵکوو گەیشتن بە مادەی سەرەتایی بۆ وەبەرهێنانی ناوخۆیی و کەرەستەی ئەلیکترۆنی کە لە ڕۆژهەڵاتی دوورەوە دێن، ئەستەم دەکات.
پێشتر یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندبوو کە سوپای ئەم وڵاتە موڵەتی تێپەڕبوونی کەشتییەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی نادات، مەگەر ئەوەی کە هەڵگری دەرمان و خۆراک بۆ خەڵکی غەززە بن./.