بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا وتیان: بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهیدان و دووبارەکردنەوەی لە ماوەیەکی کەمدا بە پێویست دادەنرێت و ڕێوڕەسمەکان دەبێت بەستێنی گواستنەوەی تایبەتمەندی و خاڵە هەرە بەرزەکانی شەهیدان وەک گیانفیدایی و بوێری بۆ چینی گەنج دابین بکەن.
بەڕێزیان شەهیدانیان بە باشترین نموونە بۆ گەنجان ناو برد و وتیان: دەبێت لە بەرهەمە هونەرییەکاندا وەک فیلم، شیعر و کتێب ڕۆحیات و گەورەیی شەهیدەکان بۆ چینی گەنج بگوازرێتەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: دەبێت چینی گەنج بزانن کە هۆکاری بزوتنەوە و ڕاپەڕینەکان پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و هەروەها گیانفیدایی و تێکۆشانی شەهیدان و بەستێنی ئەو لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی چی بووە، ئەگەر وەها بکرێت، ئەو بزوتنەوەی و تێکۆشانە بەردەوام دەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: پێویستە دەزگا فەرمییە میدیاییەکان وەک ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ لەم بوارەدا هەوڵێکی زۆریان هەبێت و لە دەفرایەتی میدیا نافەرمییەکانیش کە ئەمڕۆ لە لایەن خەڵکەوە بەکار دێت، باشتر کەڵک وەربگیردرێت./.